ئەندامێکی سەربەخۆی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە کە حکومەتی ئەم وڵاتە هیچ مەرجێکی لە وتووێژە ستراتیژییەکانی لە گەڵ ئەمریکا دیاری نەکردووە.
باسم خەشان وتی کە ئەمریکا لەم وتووێژانە بۆ مسۆگەربوونی بەرژەوەندییەکانی بە تایبەت لە ڕووی ئابورییەوە کەڵک وەردەگرێت.
ناوبراو وتی کە حکومەتی بەغدا هیچ مەرجێکی بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا نەبووە.
ئەم ئەندامەی پەرلەمانی عێراق وتی: درێژکردنەوەی ماوەی وتووێژەکان لە لایەن ئەمریکاوە هەوڵێکە بۆ مانەوەی هێزەکانی لە عێراق.
وتیشی: مستەفا کازمیش لەم ڕێگایەوە هەوڵ دەدات فراکسیۆنە نەیارەکانی ئەمریکا ڕەزامەند بکات تا بەردەوام لە دەسەڵات بمێنێتەوە./.
