بەمەبەستی بەڕێوەچونی ئەزمونە گشتیەکان بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێرئامادەکاری دەکات
بەئامادەبوونی بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێرو لیژنەی ئەزموونی پەروەردەی قەزاكان كۆبوونەوەیەكی تایبەت بۆ ئامادەكاری پرۆسەی ئەزموونەگشتییەكانی خولی دووەم بەرێوەچوو،
رۆژی یەكشەممە بەرواری ١٨-٨-٢٠١٩ لەدیوانی پەروەردە، بەسەرپەرشتی مامۆستا “بەشدار عەبدولخالق خۆشناو” بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێرو بەئامادەبوونی مامۆستا “سەعید شێخ رەقیب” یاریدەدەری بەرێوەبەری گشتی و مامۆستا “شێرزاد حەمەدەمین” بەڕێوەبەری سەرپەرشتیکردن و “عەبدولرەزاق تەلعەت” بەڕێوەبەری تەکنیکی، كۆبوونەوەی فراوان لەگەڵ سەرۆك و ئەندامانی لیژنەی ئەزموونی پەروەردەی قەزاكان ئەنجامدرا،
هاوکات بەهۆی نزیكبوونەوەی ئەزموونە گشتییەكان قۆناغی ئامادەیی و نیشتمانی پۆلی نۆیەمی بنەرەتی خولی دووەمی ساڵی خوێندنی “٢٠١٨-٢٠١٩” بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر وەكو ئامادەكاری بۆ سەركەوتنی پرۆسەی ئەزموونە گشتییەكان داوا لەسەرجەم پەروەردەكان دەكات كەوا ئامادەكارییەكانیان تەواوكردبێت و دابەشكردنی لیستی چاودێری بەسەر قوتابخانەكان و دانانی بەرێوەبەرو یاریدەدەرانی قوتابخانەكان وەكو بەرێوەبەری هۆلەكان،
لەکۆبونەوەکەدا باس لەوەکرا کە پێویستە سەرجەم پەروەردەكان لەگەڵ بەرێوەبەری هۆلەكان كۆبوونەوە ئەنجام بدەن و گشت رێنماییەكانی تایبەت بە ئەزموونەكانیان پێبدرێت،
هەر لەمیانەی ئەم كۆبوونەوەیەدا جەختكرایەوە لەسەر ئەوەی پێویستە فۆرمی ژمارە “٢و٣” لەسەر بنكەكان دابەشبكرێ و رۆژانە پێویستە فۆرمی سۆما لەگەڵ بەرگی پرسیارەكان دابەشبكرێت و هۆلەكانی تایەبت بەپێشمەرگە پێویستە كامێرای تێدابێت.
هەروەها تیشك خرایە سەر سەرۆكی لیژنەی ئەزموونی قەزاكان كە هەماهەنگیان هەبێ لەگەڵ سەرۆكی یەكە كارگێریەیكان لە قایمقام و بەرێوەبەری ناحیە و بەرێوەبەری كارەبا و ئاو بۆ ئەوەی هاوكاربن لەسەرخستنی پرۆسەی ئەزموونەكان،
هەروەها اس لەوەشکراکە لەكاتی هەبوونی هەر كەموكوڕییەك لەكاتی ئەزموونەكان لیژنەی ئەزموونی پەروەردەی قەزا لێی بەرپرسە، هەروەها ئەوەش ڕونکرایەوە كە رۆژانی ئەزموونەكان لیژنەی ئەزموونی پێش دەستپێكردنی ئەزمونەكان لەپەروەردەكان ئامادەبن بۆ چارەسەركردنی هەر گیرو گرفتێک.