پێنج شەممەی ڕابردوو ۲۰۱۹/۸/۱ شاندێکی یەکێتی هاوردەو ناردنکاران کە پێك هاتبوون لە هەریەك لە بەڕێزان شێخ مصطفی شێخ عبدالرحمن، سەرۆکی گشتی یەکێتی هاوردەو ناردنکاران و خەلیل گۆران، جێگری لقی ھەولێر و شێخ عطاء محمد، سەرۆکی لقی سلێمانی و ڕێبەر دۆسکی، سەرۆکی لقی دهۆك و و مامۆستا صلاح، سەرۆکی لقی کەرکوك و کاك زرار، سەرۆکی پێشوی لقی هەولێر و هەریەك لە کامەران ئیبراهیم، و کاك عبدالباسط، ئەندامانی دەستەی کارگێڕی سەردانی وەزارەتی بازرگانیان کرد و لە لایەن بەڕێز کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانیەوە پێشوازیان لێ کرا.
پاش ئەوەی شاندەکە پیرۆزبایی خۆیان ئاڕاستەی بەڕێزیان کرد و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست لە کارەکانیدا و ئامادەیی خۆیان بۆ دەربڕی بۆ هەر پێویستیەك،
لە لایەن خۆشیانەوە بەڕێز وەزیر خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەکە دەربڕی و ئاماژەی بە ڕۆڵی یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی ھەرێم کرد بۆ زیاتر پتەوکردن پێشخستنی ئابوری هەرێم.