یاڵدا محمد
سەرەڕای بڕیاری داواکاری گشتی سلێمانی و پارێزگاری سلێمانی بۆ لابردنی بەنزینخانە موبایلییەکان لە سنووری پارێزگای سلێمانی کە هیچ مۆڵەتێکی کارکردنیان نیە بەڵام لانەبراون.
کەریم علی،سەرۆکی ئەنجومەنی وزە لە پارێزگای سلێمانی بە سایتی “روومال”ی ڕاگەیاند :” بەنزینخانەی سایە کە لە جۆری موبایلە و دەکەوێتە نزیک پردەکەی تاسڵوجە لە ڕۆژئاوای شاری سلێمانی بەردەوامە لەکارکردن”
ڕایشی گەیاند : لە ئێستادا لە شاری سلێمانیدا هەموو بەنزینخانە موبایلیەکان لادراون بە بڕیار داواکار گشتی و پارێزگاری سلێمانی بەڵام چەند دانەیەک لانەبراون”
رونیشیکردەوە :لەچەند ڕۆژی داهاتوودا لە ڕێگای ئەنجومەنی پارێزگاوە وەک لیژنەی ووزە نوسراو ئاراستەی قائیمقامیەتی سلێمانی دەکەین بەمەبەستی لادانی ئەو بەنزینخانە مووبایلیانەی کە لانەدراون”