زۆربه‌ی ئه‌وکه‌سانه‌ی له وه‌رزی هاوین باس له فێنک کردنه‌وه‌ی جەسته ده‌که‌ن خه‌یاڵیان بۆ شوتی و ئاوی سارد و ساردەمەنیەکان ده‌چێت به‌ڵام هه‌ندێک خۆراک هه‌ن هه‌رگیز بیرمان لێنه‌کردۆته‌وه سودی زۆریاندهبێت ،
ئه‌و خۆراکانه‌ی سودی زۆریان له سارد کردنه‌وه‌ی جه‌سته ده‌بێت ؛
1.خورادنه گه‌رمه‌کان ؛
زۆربه‌مان کاتێک باس له خواردنی گه‌رم ده‌که‌ین پێامن باش نیه له‌کاتی گه‌رما بیانخۆین، به‌ڵام سودی زۆریان ده‌بێت ده‌ماخ ئه‌و ده‌ردراوانه ده‌رده‌دات له‌ش فێنک ده‌کاته‌وه و پاش ئاره‌قکردنه‌وه‌ی سه‌ر نان خواردن دواتر هه‌ست به ئارام بونه‌وه ده‌که‌ین ،
2. سپیناخ ؛
به‌پێی زۆربه‌ی توێژینه‌وه‌کان بێت سپیناخ بڕێکی زۆر له ڤیتامین و کانزاکانی تێدایه و سوڕی خوێن چالاکده‌کات و به‌وه‌ش به‌رگری له‌ش به‌رامبه‌ر گه‌رما به‌هێز ده‌کات و به‌هه‌مانشێوه زه‌رده‌چه‌وه هه‌وکردن لاده‌بات و جه‌سته سارد ده‌کاته‌وه ،
3. چاکان به‌تایبه‌تی چای نه‌عنا ؛
خواردنه‌وه گه‌رمه‌کان جه‌سته سارد ده‌که‌نه‌وه هاوشێوه‌ی خواردنه گه‌رمه‌کان واده‌که‌ن مێشکمان چه‌ند ئه‌نزیمێک ده‌ربدات بۆ سارد کردنه‌وه‌ی جه‌سته و ئارامیمان پێده‌به‌خشێت ئه‌گه‌ر نه‌عنای تێبکرێت کاریگهرتردهبێت ،
4. شۆربا ؛
باشتر وایه له ئێواران شۆربا بخورێت دواتر له شه‌ودا جه‌سته‌مان به ساردی خۆی ده‌هێڵێته‌وه ،
پیاز ؛
پیازی سور ماده‌ی “کریستین”ی تێدایته و ڕێگه له ده‌ردانی ماده‌ی هیستامین له جه‌سته ده‌گرێت و ناهێڵێت پێست گه‌رم ببێت پله‌ی گه‌رمی جه‌سته داده‌به‌زێنێت .