ژنێکی تەمەن “٤۸” ساڵ پاش ئەوەی گەیەنرایە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە گیانی لەدەستدا،
ژنێک بەناوی (آ،آ) دانیشتوی ڕانیە لە ناو باغی خۆیان لە ڕانیە لەسەر ڕێگای نێوان شاری ڕانیە و ناحیەی سەرکەپکان لەکاتی کارکردن لەناو باغەکەیدا تەزوی کارەبا لێی داوە و بەوهۆیەشەوه گیانی لەدەستداوە.
تەرمی ناوبراو دواترگواسترایەوە بۆ پزیشکی دادوەری ڕانیە، دوای ئەنجامدانی توێکاری پزیشکی بۆ تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە. مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کرایەوە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە.