کاتژمێر ٤ـی ئەمڕۆ سەرکردایەتی یەکێتی لە سلێمانی بۆ یەکلای کردنەوەی کاندیدانی بۆ حکوومەت و سەرۆکی پەرلەمان کۆبویەوە.
سەرچاوەیەکی تایبەت بە ماڵپەڕی ڕووماڵی ڕاگەیاند:”ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی، دکتۆرە ڕێواس فایەق ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان،کاندیدکرد بۆ سەرۆکی پەرلەمان.
کۆبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بەردەوامە،بڕیارە کاندیدانی جێگری سەرۆکی هەرێم و جێگری سەرۆکی حکوومەت، وەکاندیدانی ئەو پۆستەوەزاریانە یەکلای بکاتەوە کە بەر ئەوحیزبە دەکەوێت.