لە ئەنجامی گەڕان و پشکنینی سنوری چالاکیان مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستانی بەکرەجۆ بە مەبەستی پاراستنی سامانی ئاوی ژێر زەوی و ڕێگەگرتن لە دیاردەی بیرلێدان، توانیان لە گەڕەکی قڕگەی شاری سلێمانی “٢” هاووڵاتی دەستگیر بکەن کە بە شێوەیەکی نایاسایی سەرقاڵی هەڵکەندنی بیر بوون، هەروەها توانرا دەستبگرن بەسەر جیهازێكی بیرلێدان دا.
هاوکات پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوەو ڕادەستی بەڕێز دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی