ناوچەی سەدرییەی بەغدا بە پاراستنی ڕەسەنایەتی کۆنی ئەم شارە ناوبانگی دەرکردووە.
ئەم ناوچەیە بە ناوەندی فرۆشتنی خواردنە ڕەسەنەکانی عێراق ناسراوە، بە تایبەت ئەوەی کە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی بەغدا و ئەوانەی کە شوێنی کار و چالاکی ڕۆژانەیان بازاڕی کۆنی شۆرجەیە، سەردانی ئەم شوێنە دەکەن تا ژەمە خۆراکی بەیانیان لەوێ بخۆن.
وتەیەکی کۆن هەیە کە دەڵێت عێراقییە ڕەسەنەکان لە شەقامی سەدرییە ببینن.
لەم ڕۆژانەدا بە هەڵگرتنی بەشێک لە قەدەغەکانی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، ئەم شەقامە و خواردنگەکانی دیسانەوە قەرەباڵغییەکی زۆریان پێوە دەبینرێت.



