بەپێی تازەترین ئاماری بڵاوکراوەی وەزارەتی تەندروستی ئێران،تارانی پایتەختی ئەو وڵاتە ڕیزبەندی یەکەمی شارەکانی دنیای گرتوە لەڕوی مردنەوە،
بەپێی ئامارەکە ڕۆژانە ۳۰۰حاڵەتی مردن تۆماردەکرێت لەوشارەدا کەئەمەش ڕێژەیەکی پێوانەییەو لەڕابردودا وێنەی نەبوە،
هەربەپێی لێدوانی تەندروستی ئەوشارە،٪٦۸حاڵەتەکانی مردن بەهۆی جەڵدەی دڵەوەیەو ٪۳۲ دیکەش بەهۆی جەڵدەی مێشکەوەیە،
بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستی ئێرانیش هۆکاری ئەوڕێژە زۆرەی مردن بەهۆکارەکانی جەڵدەوە دەگەڕێننەوە بۆ،
ئالودەبون بەمادەی هۆشبەرو پیسی ژینگەی شارەکە لەڕوی ئالودەبونی هەواوکەم خەوی و بەرزبونەوەی پەستانی خوێن و بێ هیوایی گەنجەکان ولەئایندەو زۆری ڕێژەی دانیشتوانی شارەکە