عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌باره‌ت به تۆمه‌تباركردنی بزوتنه‌وه‌كه‌یان به‌وه‌ی پشتیوانی له‌سیاسه‌تی نه‌وتی هه‌رێم ده‌كه‌ن، رایگه‌یاند
دیدی گۆڕان به‌رامبه‌ر به سیاسه‌تی نه‌وتی هه‌رێم، دیدێكی نه‌گۆڕه‌و پشتیوانی له‌دزینی دینارێكی نه‌وت ناكه‌ن و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه تا ئێستا گه‌نده‌ڵی گه‌وره له‌دۆسیه‌ی نه‌وتدا هه‌یه.
ڕوماڵ: عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌مشه‌و له‌په‌یامێكی ڤیدیۆییدا جه‌ختی كرده‌وه كه سیاسه‌تی حزبه‌كه‌ی سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی نه‌وتی هه‌رێم هه‌روه‌ك رابردو سیاسه‌تێكی نه‌گۆڕه‌و پشتیوانی له سیاسه‌تی “چه‌وتی” نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ناكه‌ن كه گه‌نده‌ڵی گه‌وره له‌دۆسیه‌ی ئه‌و كه‌رته‌ی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، كه نوسینەکەی ته‌رخان كردبو بۆ سیاسه‌ت و دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێم و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی روبه‌ڕوی حزبه‌كه‌ی ده‌كرێنه‌وه سه‌باره‌ت به گۆڕانی هه‌ڵوێسته‌كانی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌رته‌ی هه‌رێمی كوردستان، جه‌ختی كرده‌وه كه دیدی بزوتنەوەکەی له‌و روه‌وه دیدێكی نه‌گۆڕه.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌سه‌ره‌تای قسه‌كانیدا وتی”تاكو ئه‌م ساته‌ش به‌شێكی زۆریی داهاتی نه‌وتی هه‌رێم نادیاره.” ئه‌وه‌شی به پشت به‌ستن به راپۆرتی دیلۆیت بۆ وردبینی سێ مانگی كۆتایی داهات و به‌رهه‌می نه‌وتی هه‌رێم رونكرده‌وه.
ئاماژەی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه له ئێستادا ئاستی به‌رهه‌می نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان كه هه‌نارده ده‌كرێت 430 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه‌یه، بۆ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت ته‌نها 19 دۆلار ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه بۆ حكومه‌ت چونكه كۆی ئه‌و پاره‌یه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ده‌یدات به وه‌زاره‌تی دارایی 350 ملیار دیناره‌و وتیشی”بێگومان ئیمه ناتوانین پشتیوانی ئه‌م سیاسه‌ته بكه‌ین. قه‌رزێكی زۆر كراوه له‌رابردودا نازانین له‌كێ كراوه و چی لێكراوه‌و بۆچی كراوه.”
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه یه‌كێكی دیكه له گه‌نده‌ڵییه‌كانی نه‌وت كه هۆكاری ئه‌وه‌یه به‌شێكی زۆریی داهاتی نه‌وت نه‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌وه‌یه كه كۆمه‌ڵێك به‌رپرسی باڵایان هه‌یه به‌ناوی خزمه‌تگوزاری كه پێشكه‌ش به كۆمپانیاكانی نه‌وتی ده‌كه‌ن، بۆنمونه جاده‌یه‌كی قیر ئه‌گه‌ر به 100 هه‌زار دۆلار بكرێت، ئه‌مان به پێنج قات ده‌یكه‌ن،
ئۆتۆمبێلێك ئه‌گه‌ر به 1000 دۆلار به كرێ بگیرێت ئه‌مان به پێنج قات ده‌یكه‌ن، ئه‌مه وایكردوه خه‌رجی زۆر بكه‌وێته سه‌ر كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان كه له‌ئه‌نجامدا كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانیش ئه‌م پاره‌یه له‌حكومه‌تی هه‌رێم وه‌رده‌گرنه‌وه.
وتیشی”ئێستا ده‌توانین بڵێین زۆرترین گه‌نده‌ڵی له‌دۆسیه‌ی نه‌وتدا به‌م دو رێگه‌یه ده‌كرێن، سكیوریتی، كه‌ر هه‌رچی به‌رپرس و منداڵه به‌رپرسه كۆمپانیای سكیوریتیان هه‌یه، كۆمپانیا هه‌یه ته‌نها له سكیوریتی نه‌وتدا مانگانه یه‌ك ملیۆن دۆلاری سافی بۆ ده‌مێنێته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ناو خزمه‌تگوزارییه‌ی كه كۆمپانیا حزبییه‌كان به قۆرخكاریی پێشكه‌شی كۆمپانیاكانی بواری نه‌وتی ده‌كه‌ن.”
وێڕای ئه‌وه‌ش ئاماژه‌ی به رێگه‌یه‌كی دیكه‌دا كه بریتییه له‌هه‌ڵگرتنی پاره‌ی داهاتی نه‌وت له بانكی ئه‌هلی كه له‌ژێر چاودێریدا نییه.
به‌قسه‌ی عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، گۆڕان رێككه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌تی كردوه بۆ ئه‌وه‌ی سندوقی داهاتی نه‌وت دروست بكرێت و چاكسازیی له‌كه‌رتی نه‌وتدا بكرێت، ئه‌گه‌رنا ئێستاش وه‌ك پێشتر ره‌خنه‌و تێبینی و سه‌رنجیان هه‌یه.
له په‌یوه‌ست به‌وه‌ی ئایا نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان راده‌ستی به‌غدا بكرێت یاخود نا، حه‌مه‌ساڵح وتی كه لای ئه‌وان سه‌نته‌ره‌كه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان و موچه‌خۆران و بازاڕی هه‌رێمی كوردستانه.