ئاژانسی ئێکسپرێسی ئینگلیزی لەهەواڵێکدا بانگەشەی ئەوە دەکات کە لەسەربنەمای لێدوانی پێشبینی کەرێکی دەرونناس بەناوی کریگ پارکەر ئەمستەر دامۆسی پێشبینیکەری ناوداری جیهانی،کۆمەڵێک پێشبینی بۆ ساڵی ۲۰۱۹ هەیەو لە نێویشیاندا کوژرانی دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمریکایە،
پارکەر ڕژدە لەسەر ئەوەی کە بەپێی پێشبینیەکەی دامۆس لەم ساڵدا ترامپ دەکوژرێت،هاوکات جەنگێکی گەورەو ماڵ وێرانکەر بەرۆکی ئاسیا دەگرێت و گۆڕانکاری گەورە بەسەر بارودۆخی ڕوسیادا دێت،
پارکەر لە لێدوانەکەیدا بۆ ئیکسپرێس گوتوشیەتی؛ جگە لەم ڕوداوانە ئاڵوگۆڕی باوەڕ پێنەکراویش بەسەر پەیوەندی نێوان ڤلادیمێر پۆتین و ڕۆژئاوادا دێت.