سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له کاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به‌و هه‌واڵانه‌ی که باس له بانگهێشتکردنی له لایه‌ن سه‌رۆکی کۆریای باکوره‌وه ده‌که‌ن، وتی که ئاماده‌یی سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌م نییه.
دوناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ڕایگه‌یاندووه که ئاماده‌یی ئه‌وه‌ی نییه له ئێستادا سه‌ردانی کۆریای باکور بکات.
ئاژانسی کیۆدۆی ژاپۆن ڕایگه‌یاندووه که تره‌مپ هیچ ورده‌کارییه‌کی بۆ نه‌بوونی ئاماده‌یی بۆ ئه‌و سه‌ردانه نه‌خستووه‌ته‌ڕوو.
ڕۆژی دووشه‌ممه ڕۆژنامه‌یه‌کی کۆریای باشور بڵاویکرده‌وه که کیم جونگ ئون سه‌رۆکی کۆریای باکور مانگی ڕابردوو نامه‌یه‌کی بۆ دوناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ناردووه و بۆ سه‌ردانی وڵاته‌که‌ی بانگهێشتی ناوبراوی کردووه.
تره‌مپ و ئون تا ئێستا سێ جار کۆبوونه‌ته‌وه که نوێترینی له ناوچه‌ی سنوری نێوان هه‌ر دوو کۆریای باشور و باکور بووه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و سێ کۆبوونه‌وه هێشتا گه‌مارۆ و سزاکانی ئه‌مریکا له سه‌ر کۆریای باکور به‌رده‌وامه و پیۆنگ یانگیش درێژه‌ی به تاقیکردنه‌وه مووشه‌کییه‌کانی خۆی داوه
