پاش ئه‌وه‌ی که سه‌رۆک کۆماری ئێران دانوستانی له گه‌ڵ ئه‌مریکا ڕه‌تکرده‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌ک له واشنتن ڕایگه‌یاندووه که پێشنیاری کۆبوونه‌وه‌ی تره‌مپ – ڕۆحانی له په‌راوێزی دانیشتنی کۆڕی گشتی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له نیۆیۆرک ده‌خرێته‌ڕوو.
ئاژانسی کیۆدۆی ژاپۆن ڕایگه‌یاندووه که پێشنیاره‌که‌ی ئه‌مریکا له ڕێگای وڵاتانی وه‌ک فه‌ره‌نسا به ئێران دراوه و تاران تا ئێستا وه‌ڵامی نه‌داوه‌ته‌وه.
دانیشتنی کۆڕی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له کۆتایی مانگی ئه‌یلول به‌ڕێوه ده‌چێت.
سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له وه‌ڵامی ده‌سپێشخه‌رییه‌که‌ی فه‌ره‌نسا و که‌مکردنه‌وه‌ی به‌شێک له گه‌مارۆکانی ئێران ڕایگه‌یاندبوو که واشنتن پلانێکی بۆ هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکانی ئێران نییه
