له پاش ڕووداوه‌کانی چه‌ندین ڕۆژی ڕابردووی سعوودیا، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ڕایگه‌یاندووه که وڵاته‌که‌ی هیچ پێویستی به سه‌رچاوه‌کانی وزه‌ی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نییه به‌ڵام پاڵپشتی له هاوپه‌یمانه‌کانی خۆی ده‌کات.
دوناڵد تره‌مپ له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی توێته‌ر ڕایگه‌یاند که واشنتن هیچ پێویستی به نه‌وت و گازی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نییه و ته‌نیا هاوکاری هاوپه‌یمانه‌کانی خۆی ده‌کات.
تره‌مپ ڕایگه‌یاند که ئه‌مریکا یه‌که‌م وه‌به‌رهێنه‌ری وزه‌ی جیهانه و پێویستی به نه‌وت و گازی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نییه به‌ڵام یارمه‌تیده‌ری هاوپه‌یمانه‌کانی وه‌ک سعوودیا ده‌بێت
