چه‌ندین ڕاپۆرتی میدیایی باس له‌وه ده‌که‌ن که سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له داهاتوویه‌کی نزیکدا سه‌ردانی ئه‌فغانستان ده‌کات.
ڕۆژنامه‌ی دان له پاکستان ڕایگه‌یاندووه که ئه‌گه‌ر دانوستانه‌کانی نێوان ئه‌مریکا و گرووپی تاڵیبان سه‌باره‌ت به ڕه‌وتی ئاشتی ئه‌فغانستان بگاته ئه‌نجام، تره‌مپ سه‌ردانی کابۆل ده‌کات.
ڕۆژنامه‌که ڕایگه‌یاندووه که دوناڵد تره‌مپ له مانگی ئه‌یلول سه‌ردانی کابۆل ده‌کات و ڕێکه‌وتنی ئه‌مریکا و تاڵیبان سه‌باره‌ت به ڕه‌وتی ئاشتی ئه‌فغانستان هاوکات له گه‌ڵ ئه‌و سه‌ردانه به کۆتایی ده‌گات.
له سه‌ر ئه‌م سه‌ردانه، شاندێکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا به سه‌رۆکایه‌تی ئه‌لیس وڵز جێگری مایک پۆمپیۆ سه‌ردانی پاکستانی کردووه. میدیاکانی پاکستان ڕایانگه‌یاندووه که ناوبراو له گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌م وڵاته سه‌باره‌ت به ڕه‌وتی ئاشتی ئه‌فغانستان وتووێژی کردووه.
عوومران خان سه‌رۆک وه‌زیرانی پاکستان له سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌م دواییه‌ی بۆ ئه‌مریکا ڕایگه‌یاندبوو که هه‌وڵ ده‌دات سه‌رکرده‌ی تاڵیبان ڕه‌زامه‌ندی له سه‌ر وتووێژه‌کان له گه‌ڵ حکومه‌تی ئه‌فغانستان ده‌رببڕێت.
به‌رپرسانی ئه‌مریکا و نوێنه‌رانی تاڵیبان تا ئێستا 7 جار سه‌باره‌ت به ڕه‌وتی ئاشتی ئه‌فغانستان کۆبوونه‌ته‌وه. خولی هه‌شته‌م له ڕۆژانی ڕابردوو ده‌ستیپێکردووه. ئه‌مریکییه‌کان و نوێنه‌رانی تاڵیبان ده‌ڵێن له‌م خوله‌دا هیوایان به سه‌رکه‌وتنی دانوستانه‌کان هه‌یه./.
