ئاژانسی ڕۆیته‌رز له سه‌ر زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ک به بێ ئه‌وه‌ی ناوه‌کانیان ئاشکرا کرابێت، ڕایگه‌یاندووه که سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له ڕێگای عۆمانه‌وه په‌یامێکی به ئێران داوه.
ئاژانسه‌که له سه‌ر زاری به‌رپرسێکی ئێرانییه‌وه ڕایگه‌یاندووه که تره‌مپ له په‌یامه‌که‌یدا ڕایگه‌یاندووه دژی شه‌ڕه له گه‌ڵ ئێران و داوای وتووێژ ده‌کات.
به‌رپرسێکی دیکه‌ی ئێرانیش ڕایگه‌یاندووه که تاران له ئێستادا دژی هه‌ر چه‌شنه دانوستانێکه له گه‌ڵ ئه‌مریکا و هۆشداری ئه‌وه‌شیداوه که هێرشی سه‌ر ئێران کاردانه‌وه‌ی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیی به دواوه ده‌بێت./.
