له ڕێوڕه‌سمی تایبه‌ت به ساڵۆگه‌ڕی هێرشه‌کانی 11 ی سپتمبێر، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا هه‌ڕه‌شه‌ی له گرووپی تیرۆریستی قاعیده کرد.
دوناڵد تره‌مپ به‌شداریی له ڕێوڕه‌سمێکی تایبه‌ت به‌م ڕۆژه له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریکا کرد و وتی: ئه‌گه‌ر گرووپی تیرۆریستی قاعیده به هه‌ر شێوازێک له هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه بۆ وڵاتی ئێمه بێت، دژ به‌وان له هێزێک که‌ڵک وه‌رده‌گرین که ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان قه‌د تا ئێستا ئه‌و هێزه‌ی به‌کار نه‌هێناوه.
تره‌مپ وتی: ئه‌گه‌ر ئه‌وان به هه‌ر هۆکارێک بگه‌ڕێنه‌وه، ئێمه له هه‌ر شوێنێک بن گورزی کوشنده‌یان لێده‌ده‌ین.
سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له درێژه‌دا وتی: ئه‌ڵبه‌ت من سه‌باره‌ت به چه‌کی ناوه‌کی قسه ناکه‌م به‌ڵام ئه‌وه‌ی که بۆ قاعیده ڕوو ده‌دات قه‌د به خه‌یاڵیشیاندا نه‌هاتووه.
وتیشی: تیرۆریستان ده‌یانویست ئیراده‌ی ئێمه بشکێنن به‌ڵام ئه‌مریکییه‌کان له قۆناغه دژواره‌کاندا باشتر هێز و کارامه‌یی خۆیان ده‌خه‌نه‌ڕوو
