سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ڕایگه‌یاندووه که وڵاته‌که‌ی له ئێستادا هیچ پلانێکی بۆ دابه‌زاندنی ئاستی گه‌مارۆکانی ئێرانی نییه.
دوناڵد تره‌مپ له په‌یوه‌ندییه‌کی تهلهفوونی له گه‌ڵ ئیمانۆیل مه‌کرۆن سه‌رۆک کۆماری فه‌ره‌نسا ڕایگه‌یاندووه که گه‌مارۆکانی ئێران وه‌ک خۆی ده‌مێنێته‌وه.
فه‌ره‌نسا ماوه‌یه‌که به نوێنه‌رایه‌تی وڵاتانی ئه‌ورووپی له گه‌ڵ ئێران دانوستان ده‌کات. به پێی پێشنیارێکی مه‌کرۆن له ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێران بۆ به‌ڵێنه‌کانی پێشووی له چوارچێوه‌ی ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی، چه‌ندین وڵاتی هاورده‌کاری نه‌وتی ئه‌م وڵاته له گه‌مارۆکانی ئه‌مریکا ده‌به‌خشرێن.
ئه‌گه‌رچی تره‌مپ و مه‌کرۆن جه‌ختیان له سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پلانی ناوه‌کی ئێران و ئازادی ده‌ریایی له ناوچه‌ی که‌نداو کردووه‌ته‌وه به‌ڵام سه‌رۆکی ئه‌مریکا به ڕاشکاوانه ڕایگه‌یاندووه که وڵاته‌که‌ی نیازی دابه‌زاندنی ئاستی گه‌مارۆکانی دژ به ئێرانی نییه
