سەرۆک کۆماری ئەمریکا جارێکی دیکە لە ڕێگای تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەرەوە هێرشی کردە سەر چین و لاوازبوونی ئەو وڵاتەی بە هۆکاری کۆمەڵکوژی کۆرۆنا لە سەر ئاستی جیهان ناو بردووە.
دوناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە بە هۆی زۆربوونی ژمارەی قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کەوتووەتە بەردەم ڕەخنەیەکی زۆری دیمۆکراتەکان، جارێکی دیکە بە توندی هێرشی کردە سەر چین و بە بڵاوەپێکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمەتباری کردووە.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: چەندین دێوانە لە چین بەیاننامەیەکیان بڵاو کردووەتەوە کە هەمووان بەدەر لە چین لە سەر کۆرۆنا بە تاوانبار دەزانێت. تکایە بۆ ئەو گەمژانە بڵێن کە لاوازبوونی چین هۆکاری ئەم کۆمەڵکوژییەی سەرتاسەری جیهان بووە نەک شتێکی دیکە./.
