تورکیا دەڵێت ئامانجی سەرەکی ئێمە ئەوەیە کە سوریا لە هێزەکانی پەکەکە پاک بکەینەوە.
وەزیری دەرەوەی تورکیا بە بۆنەی ڕێکەوتنی وڵاتەکەی و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەبارەت بە ناوچەی ئارامی سوریا ستایشی هەڵوێستی دەسەڵاتدارانی کۆشکی سپی کرد و وتی: ئامانجی ئێمە لە پلانی ناوچەی ئارامی سوریا، کۆتایی هێنانە بە بوونی پەکەکە و یەکینەکانی پاراستنی گەل لە باکوری ئەم وڵاتە.
چاووش ئۆغلۆ ڕایگەیاند ئەم ڕێکەوتنە بە دەسپێکێکی باش لە پەیوەندییەکانی نێوان ئەنکەرە و واشنتن لەم قۆناغەدا دادەنرێت.
ڕاشیگەیاند کە موڵەتی ئەوە نادەین چارەنووسی ئەم ڕێکەوتنە بگاتە چارەنووسی نەخشە ڕێگای منبەج لە نێوان تورکیا و ئەمریکا./.
