پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند ”مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان تۆمەتبارێكیان لەكاتی هەوڵدانی بۆ دزینی ئۆتۆمبێلێك دەستگیر كرد”.
لەڕاگەیەندراوێكی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان ئاگاداركرایەوە لەوەی کەسێک لەیەكێك لەپاركەكانی راگرتنی ئۆتۆمبێل لەچاڤی لاند بەنیاز بووە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەك ببات.
رونیشیكردەوە كە دوای ئاگاداركردنەوەكە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردوو توانییان تۆمەتبار (هـ، ع، ع) دەستگیربكەن و دەستیشگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلەكەدا كە لە جۆری (جێب چیرۆكی) بووە.
لە راگەیەندراوەكەی پۆلیسدا هاتووە كە تۆمەتبارەكە بەنیازبووە ئۆتۆمبێلەكە بە بڕی 15 هەزار دۆلار بفرۆشێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو كە تۆمەتبارەكە بەفەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراوەو ئۆتۆمبێلەكەش رادەستی خاوەنەكەی كراوەتەوە.