بە مەبەستی پێشگیری و ڕێگریکردن لە سەرپێچیکاران و کاری نایاسایی لەناوچەکەدا مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستانی پیرەمەگروون لە ئەنجامی گەڕانێکیان بە گوندەکانی دەوروبەری شارۆچکەی پیرەمەگرووندا، توانیان لە گوندی ” یاڵانقۆز ” دەستبگرن بەسەر ئامێرێکی کارەبایی بیرهەڵکەندندا کە بە شێوەیەکی نایاسایی کاری دەکرد. لە هەمان کاتدا توانرا “٢”هاووڵاتی دەستگیر بکەن کە سەرقاڵی کارپێکردنی جیهازەکە بوون و بە شێوەیەکی یاساغ بیریان هەڵدەکەند،
شایانی باسە
پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆتۆمەتباران ڕێکخراوەو ڕادەستی بەڕێز دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی لەوبارەیەوە.