مێھڤان مجید : رووماڵ
پاش نیوەڕۆی ئەمرو نزیکەی کاتژمێر “٣” ئێوارە تەرمی پیاوێک لە لایەن چەند کەسێکەوە لە لێوی ڕوباری پیشابور دۆزرایەوە ، و لەلایەن تیمەکانی تەندروستی ناحیەی رزگارەوە رەوانەی نەخۆشخانەی زاخۆ کرا .
ئەمیر علی بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی زاخۆ بۆ رووماڵ وتی:” ئەمڕۆ نزیکەی کاتژمێر “٣” ئێوارە ئاگادار کراین بە دۆزینەوەی تەرمی پیاوێک لە ڕوباری پێشابور ، دەسبەجێ تیمەکانمان لە ناحیەی رزگاری لەو شوێنە ئامادەبون و تەرمەکەمان رەوانەی نەخوشخانەی زاخۆ کرد ، دواتر رەوانەی پزیشکی دادوەری کرا لە دھوک “.
ناوبراو وتیشی:” وادەردەکەوێت ئەم کەسە خەلکی باکوری کوردستان بێت.
ئەمیر ئەوەشی وت کە : ئەم پیاوە ھیچ ناسنامەیەکی پێ نەبوە، و چاکەتێکی زستانەشی لەبەردا بوە ، بۆیە وا پێدەچێت ئەم کەسە لە وەرزی زستاندا خنکابێت “.
ڕوباری پێشابور سەر بە ناحیەی رزگارییە لە قەزای زاخۆ