کەمێک پێش ئیستا تەقە لە لقی چواری پارتی کرا کە دەکەوێتە نزیک باخی گشتییەوە لەسلێمانی. وتەبێژی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی، عەتا شێخ حەسەن رایگەیاند “دەستێکی رەش تەقەی لەلقی چوار کردوە،
دوا بەدوای تەقەکان هێزێکی ئەمنی بەچواردەوری بارەگای لقی چوارو باخی گشتیدا بڵاوەیان پێکرا، بەمەبەستی پاراستنی بارەگاکە.
جێی باسە ١٩-٩، لە بازگەی دێگەڵە، هێزە ئەمنیەکانی پارتی رێگریان کرد لەوەی مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بچێتە ناو شاری هەولێر، ئەمەش بوە مایەی ناڕەزایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی لێکەوتەوە.