بەرێوەبەرایەتى چاودێرى تەندروستى سلێمانى ڕایگەیاند،”لیژنەکانی سەنتەری چاودێری تەندروستی راپەڕین لەگەڕەکی راپەڕین لەناوهەرزان بازاڕێکدا، دەستیان گرت بەسەر نزیکەی ۷۰۰ کیلۆگرام مەوادی بەسەرچوودا،لەجۆری مەوادی خۆراکی و پاککەرەوەدا،
چاودێرى تەندروستى سلێمانى راشیگەیاند،”سەرجەم مەوادەکان دەستیان بەسەردا گیراوە و خاوەنەکەشی ڕوبەڕوی لێپرسینەوەی یاسایی دەکرێتەوە،
چاودێرى تەندروستى سلێمانی، داوا لەهاوڵاتیانیش دەکات چاودێری تەندروستی ئاگادار بکەنەوە لەئەگەری هەبوونی هەر مەوادو خۆراکێکی بەسەرچودا.