له کاتێکدا که وه‌رزی دروێنه‌ی گه‌نم و کڕینی له لایه‌ن حکومه‌ته‌وه له کۆتا مانگه‌کانی خۆیدایه، جوتیارانی ئێران ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له به‌رامبه‌ر نرخی دیاریکراوی حکومه‌ت ده‌ربڕیوه و ئه‌مه‌ش وایکردووه که ڕێژه‌ی ئه‌و گه‌نمه‌ی ئه‌مساڵ حکومه‌ت له جوتیارانی کڕیوه به‌راورد به ساڵی ڕابردوو دابه‌زێت و جوتیاران هێشتا له چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌دا بن حکومه‌ت نرخه‌که‌یان بۆ به‌رز بکاته‌وه.
نرخی کڕینی هه‌ر کیلۆ گه‌نم له لایه‌ن حکومه‌تی ئێرانه‌وه به 1700 تمه‌ن دیاری کراوه به‌ڵام جوتیارانی ئه‌م وڵاته ناڕه‌زان و ده‌ڵێن چاوه‌ڕوانین که ده‌سه‌ڵاتدارانی وه‌زاره‌تی کشتووکاڵ بڕیارێکی نوێ ده‌ربکه‌ن، ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که به‌ده‌ر له وه‌زیری کشتووکاڵ ته‌نانه‌ت وه‌زیری ناوخۆی ئێرانیش ڕایگه‌یاندووه که ئه‌و نرخه هیچ گۆڕانکارییه‌کی به سه‌ردا ناکرێت.
ئێستا ئێران ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانێکی دیکه بووه‌ته‌وه. له ناوخۆی ئه‌م وڵاته ده‌ڵاڵه‌کان ڕوویان کردووه‌ته کڕینی گه‌نمی جوتیاران به نرخێکی زیاتر له‌وه‌ی حکومه‌ت و گه‌نمه‌که‌ش له سایلۆکاندا هه‌ڵده‌گرن تا به نرخێکی زیاتر له داهاتوودا به کارگه‌کانی به‌رهه‌مهێنه‌ری ئاردی بفرۆشنه‌وه.
کێشه‌ی دووه‌می ئێرانیش ئه‌وه‌یه که جوتیاران و ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی که به زۆرینه گه‌نمی خه‌ڵک ده‌کڕن، په‌نایان هێناوه‌ته به‌قاچاخبردنی ئه‌و گه‌نمه به‌ره‌و وڵاتانی دراوسێ که دانهزینی به‌های دراوی ئێرانی وایکردووه ئه‌وان قازانجی زیاتریان به‌راورد به ناوخۆی ئه‌م وڵاته هه‌بێت./.