سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا ڕایگه‌یاندووه که وڵاته‌که‌ی له به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌ڕه‌شه و ئه‌گه‌رێکی نه‌خوازراو پاڵپشتی له سعوودیا ده‌کات.
بۆریس جۆنسۆن سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا له وتووێژی تهلهفوونی له گه‌ڵ محه‌ممه‌د بن سه‌لمان جێنشینی سعوودیا داوای وه‌ڵامێکی یه‌کگرتووی بۆ هێرشه‌کانی سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌کانی ئه‌م وڵاته کردووه.
وته‌بێژی سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا ڕایگه‌یاندووه که جۆنسۆن به‌ڵێنی هاوکاری و پاڵپشتی ته‌واوی به جێنشینی سعوودیا داوه.
به پێی لێدوانی ئه‌و وته‌بێژه، بۆریس جۆنسۆن و محه‌ممه‌د بن سه‌لمان جه‌ختیان له سه‌ر ده‌رخستنی ڕاستییه‌کانی ڕووداوه‌که‌ی ڕۆژانی ڕابردووی سعوودیا کردووه‌ته‌وه و سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا ڕاشیگه‌یاندووه که پێویسته ڕیاز درێژه به هاوکارییه‌کانی له گه‌ڵ هاوبه‌شه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی بدات./.
