سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ڕاوێژکاری نوێی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌و وڵاته‌ی ده‌ستنیشانکرد.
دوناڵد تره‌مپ به‌رپرسی کاروباری بارمته‌کانی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا وه‌ک ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌و وڵاته ده‌ستنیشانکرد.
تره‌مپ له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی توێته‌ر ڕایگه‌یاند: جێی شانازییه که ڕابێرت ئۆبرایان که له ئێستادا نوێنه‌رێکی تایبه‌ت و زۆر سه‌رکه‌وتووه له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بۆ کاروباری بارمته‌کان، وه‌ک ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریکا ده‌ستنیشان ده‌که‌م، من ماوه‌یه‌کی زۆر له گه‌ڵ ناوبراو بووم، ئه‌و ده‌زانێت چۆن کار ده‌کات.
تره‌مپ سێ شه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو جۆن بۆڵتۆن ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریکای له پۆسته‌که‌ی دوورخسته‌وه
