ئه‌مڕۆ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌سیاسییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه درێژه‌یاندا به كۆبوونه‌وه‌كانیان بۆ ڕێكکه‌وتن له باره‌ی پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه،پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نوسیدا ڕایگه‌یاند حزبه‌كان گەیشتوونه‌ته ڕێكه‌وتن،
ئازاد تۆفیق پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نوسیدا پاش كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه به ڕۆژنامه‌نوسانی ڕاگه‌یاند:” ئه‌مڕۆ سه‌رجه‌م حزبه‌كان به‌یه‌كده‌ست گەیشتنه ڕێكکه‌وتن له باره‌ی پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه،
كاوه عه‌لی جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ش ڕایگه‌یاند:” دابه‌شكردنی پشكی كورسییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له‌سه‌ر بنەمای ڕێكه‌وتنی 12-3-2017 حزبه‌كان ده‌بێت،ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌ژماره( 104 ) 16-3-2017داوای ناوه‌كانی كردووه له‌سه‌ر بنەمای ئه‌و ڕێكکه‌وتنه،
كاوه عه‌لی وتیشی:” دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی حكوومه‌تی خۆجێیی شاره‌كه ده‌كه‌وێته كۆبوونه‌وه‌كانی داهاتووی حزبه‌كان،
پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه ئه‌وه‌شی ڕونكرده‌وه:” ئێمه وه‌ك تیمێك كهكارمان كردووه له‌یه‌كه‌م دانیشتن‌دا باس له ئه‌كتیف بوونی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا ده‌كه‌ین،خۆشبه‌ختانه ئه‌مڕۆ ئه‌و لیژنه‌یه ته‌شكیل بوو حكوومه‌تی هه‌رێم واژوی له‌سه‌ر ده‌كات،بوونی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا له ههرپارێزگایهكدا هه‌نگاوێكی گشتییه،داینه‌مۆی كار‌و پڕۆژه‌كانی و ئاوه‌دانی پارێزگاكه‌یه.
به‌پێی ئه‌و كۆنوسهی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا حیزبه‌كان ئیمزایان كردووه.
ده‌بێت تا ڕۆژی 5-9-2019 ته‌واوی حزبه‌كان ناوی كاندیدانی خۆیان به‌رزبكه‌نه‌وه بۆ دیوانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه،هاوکات به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی به‌مۆ درا به‌پارتی ،تا ئه‌وكاته‌ی خورماڵ ده‌بێته قه‌زا پاشان قایمقامی ئه‌وقه‌زایه ده‌درێته پارتی و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی خورماڵ ده‌درێته‌وه به حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان.