ناوەندی هاوکاریی حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕونکردنەوەیەکیان لە بارەی دانوستانی نێوان ئێران و حزبەکانی پێکهێنەری ناوەندەکەوە بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی ناوەندی هاوکاریی حزبەکانی ڕۆژهەڵاتدا هاتووە “حزبەکان هه‌موو كات بڕوایان به چاره‌سه‌ریی مه‌سه‌له‌ی كورد له كوردستانی ئێران به ڕێگای ئاشتیخوازانه و دادپه‌روه‌رانه و دیالۆگ هه‌بووه و هه‌یه،
هەرکات مه‌رجه‌كانی دانوستانێکی جیدی بۆ چاره‌سه‌ری پرسی كورد له كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات بێتەدی، بە دڵنیایی ناوه‌ندی هاوكاری ڕای گشتیی و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان لێ ئاگادار ده‌كاته‌وه”.
ڕونکردنەوەکەی ناوەندی هاوکاری؛
ڕاگه‌یاندنی ناوه‌ندی هاوكاریی حیزبه‌كانی كوردستانی ئێران سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی وتووێژ له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران
بۆ ئاگاداری بیروڕای گشتیی و كۆمه‌ڵانی خه‌لكی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نین:
١- حیزبه‌كانی پێكهێنه‌ری ناوه‌ندی هاوكاریی، هه‌مووكات بڕوایان به چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی كورد له كوردستانی ئێران به رێگای ئاشتیخوازانه و دادپه‌روه‌رانه و دیالۆگ هه‌بووه و هه‌یه، به‌ڵام به‌داخه‌وه له لایه‌ك كۆماری ئیسلامی ئێران بڕوای به چاره‌سه‌ری سیاسی مه‌سه‌له‌ی كورد نه‌بووه، و له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌زموونی وتووێژه‌كانی ڕابردووش زیاتر كه‌ش و هه‌وای بێ متمانه‌یی درووست كردووه
۲_ لە پێناو چارەسەرکردنی ئاشتیانەی پرسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا هێندێک ناوەند و لایەنی سەربەخۆی نێونەتەوەیی لە گەڵ ناوەندی هاوکاری لە پێوەندیدان. مەبەست لەو پێوەندییانە یارمەتیدان بۆ دیتنەوەی ڕێگاچارەیەکی سیاسی ئاشتیانە بۆ مەسەلەی کوردە.
٣- هەرکات مه‌رجه‌كانی دانوستانێکی جیددی بۆ چاره‌سه‌ری پرسی كورد له كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات وه‌دی بێ، بە دڵنیایی ناوه‌ندی هاوكاری ڕای گشتیی و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان لێ ئاگادار ده‌كاته‌وه