جووتیارانی كوردی كه‌ركوك ته‌واوی به‌رهه‌می كشتوكالییان، له‌لایه‌ن عه‌ره‌بی شۆفێنی سه‌ربه‌داعش و پاشماوه‌كانی سه‌ددام حوسێن كه پاش ڕوداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر گه‌ڕاونه‌ته‌وه ده‌سوتێندرێن.
سلێمان كه‌ركوكی جووتیار ،به ماڵپه‌ڕی ڕووماڵی ڕاگه‌یاند:” پێش هاتنی وه‌رزی چاندن له‌لایه‌ن ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی ساڵانی سه‌رده‌میی سه‌ددام حسێن ئێمه‌ی كورد له‌سه‌ر زه‌وی و ماڵه‌كانمان ده‌ركراین،ده‌دران به‌عه‌ره‌بی سوننه‌ی هاورده،به‌ڵام پاش ڕوخانی سه‌ددام زه‌ویه‌كانمان وه‌رگرته‌وه،ئه‌وه‌بوو له پاشڕوداوهكانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر جارێكیكه عه‌ره‌به‌كان هاتنه‌وه زه‌وی و ماڵه‌كانمان به‌زۆر داگیرده‌كه‌ن و به‌پاڵپشتی،ئیداره‌ی كه‌ركوك”.
سلێمان كه‌ركوك زیاتر وتی:”له‌گه‌ڵ پێگێشتنی به‌رهه‌می كشتوكاڵی گه‌نم و جۆ و به‌رهه‌مكانی كه‌مان،له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعش داوای نیوه‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌مان ده‌كه‌ن،وه ئه‌و عه‌ره‌بی سوننه‌ش كه ده‌یان ساڵ زه‌ویه‌كانیان داگیركردبووین،داوای به‌رهه‌مه‌كانمان ده‌كه‌ن،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌ستیان كردووه به سوتاندنی به‌رهه‌می كشتوكاڵیمان،بۆیه داوا له به‌رپرسانی باڵای كورد ده‌كه‌ین بهفریامانهوهبێن”.
له‌گه‌ڵ پێگێشتنی به‌رهه‌می كشتوكاڵی جووتیاران ئاگر له به‌رهه‌مه‌كانیان به‌رده‌درێت له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعش و ئه‌و عه‌ره‌به سوننیانه‌ی كه له‌سه‌رده‌می سه‌ددام حوسێن زه‌وی كوردیان پێ‌درابوو.
مه‌عروف سالار جووتیار خه‌ڵكی گوندی حه‌فته‌خار لای خۆیه‌وه ده‌ڵێ:”هه‌زاران دۆنم به‌رهه‌می كشتوكاڵی جووتیارانی كورد ده‌سوتێندرێت،كاتێكیش ده‌ڕۆین ئاگره‌كه بكوژێنینه‌وه له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانه‌وه ته‌قه‌مان لێده‌كرێت و چه‌ندین جووتیار شه‌هید و برینداربوون”.
ئیداره‌ی سه‌پێندراوی كه‌ركوك هاوكاری ته‌واوی ئه‌و عه‌ره‌بانه ده‌كه‌ن كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری و جارێكیكه زه‌وی و ماڵی هاوڵاتییانی كورد داگیردهكهنهوه.
ڕه‌جه‌ب كاكه‌ی چالاكوانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی لای خۆیه‌وه وتی:”تا ئێستا پێنج سه‌د دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی له سنووری گوندی كاكهیهكان سوتێندراوه،له كاتی چاندنی تۆ ژماره ته‌له‌فۆن له‌سه‌ر زه‌ویه‌كان داندرابوون،له‌سه‌ری نوسرابوو ده‌بێت سه‌رانه به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بده‌ن له كاتی به‌رهه‌م هاتندا ئه‌گینا به‌رهه‌مه‌كه‌تان ده‌سوتێنین”.
ڕه‌جه‌ب كاكه‌یی ده‌شڵێت:”له‌كاتی كه‌وتنه‌وه‌ی به‌ردانی ئاگر له كشتوكاڵ پۆلیسی ئیتیحادی ڕێگه نادات جووتیاران ئاگره‌كه بكوژێننه‌وه تا ته‌واو ئاگره‌كه په‌ره ده‌سێنێت،پاشان پێیان ده‌ڵێن،بڕۆن ئاگره‌كه بكوژێننه‌وه،وه‌تائێستاش دووكه‌س له‌سنوری گونده‌كانی ئێمه برینداربوون كه مینیان بۆ داناون بهتراكتۆرهكانیاندا ته‌قیوه‌ته‌وه”.
محه‌ممه‌د ئه‌مین ئه‌ندامی لیژنه‌ی كشتوكاڵ له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق،بە ماڵپه‌ڕی ڕووماڵی ڕاگه‌یاند:”ئێستا دوو جۆر كێشه ڕوبه‌ڕوی جووتیارانی كورد له كه‌ركوك و ته‌واوی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان بوه‌ته‌وه،كه له‌لایه‌ك زه‌وییه‌كانیان داگیر ده‌كرێت له‌لایه‌كی كه‌شه‌وه،ئێستا ده‌ستی پێكراوه به‌رهه‌می كشتوكاڵی جووتیارانی كورد ده‌سوتێندرێت”.
محه‌ممه‌د ئه‌مین ده‌ڵێ:” وه‌ك لیژنه‌ی كشتوكاڵی به‌ئاماده‌بونی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران میوانداری وه‌زیری كشتوكاڵی مانكرد،له كۆبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵی یه‌كه‌م داوامانكرد ده‌بێت قه‌ره‌بووی جووتیارانی زیان لێكه‌وتوو بكرێته‌وه،پاشان لیژنه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخۆ پێكبهێندرێت و سه‌ردانی كه‌ركوك و ته‌واوی ناوچه‌كانی كرد،به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له ڕوداوه‌كان “.
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی كشتوكاڵ له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێ:”لیژنه‌كه پێكهاتووه به‌سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری كشتوكاڵ،سه‌ردانی كه‌ركوك یانكردووه،وه وه‌زیری كشتوكاڵ به‌ڵێنی پێداین كه قه‌ره‌بووی جووتیارانی زیان لێكه‌وتوو بكرێته‌وه”.
ناوبراو زیاتر وتی:” ده‌ستێك له‌پشت سوتاندنی به‌رهه‌می كشتوكاڵی جووتیارانی كورد هه‌یه،پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركوك ده‌وری خه‌راپ ده‌گێڕێت،ڕۆڵی هه‌یه له دروستكردنی ئه‌و گرفتانه‌ی بۆ هاوڵاتیانی كورد دروست ده‌كرێن”.
به‌پێ ئاماره نافه‌رمییه‌كان تائێستا زیاتر له (10000) ده هه‌زار دۆنم كشتوكاڵی جووتیارانی كورد،سوتێندراوه له‌گه‌ڵ چه‌ندین جووتیار بوونه‌ته قوربانی.