وتوێژ، ڕووماڵ
حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شیان هه‌یه بۆ كاركردن له‌لیستی شه‌هیدانی عێراق و كوردستان،زیندانیانی سیاسیی، شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی كوردستان،به‌ته‌واوی ئیمتیازاته‌وه بخرێته سه‌ر حكوومه‌تی عێراق.
فواد ته‌ها وته‌بێژی وه‌زاره‌تی شه‌هیدانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی ڕووماڵی ڕاگه‌یاند:” لیژنه‌ی ئه‌مری دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق،بۆ جێبه‌جێ كردنی بڕیاری ژماره 26 پێكهات دوو ئه‌ندامی وه‌زاره‌تی شه‌هیدانی هه‌رێمی كوردستانی تێدابوو،ڕاسپارده‌یه‌كمان بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌رزكرده‌وه،له‌مه‌ڕ پرسی مووچه و ئهمتیازاتی كه‌س و كاری شه‌هیدان،لهوهڵماندا ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق پێ ڕاگه‌یاندین، پرسی شه‌هیدانی هه‌رێمی كوردستان پێویستی بهههموواركردنهوهی یاساكانی شه‌هیدان له په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌یه بۆ ده‌رچواندن و ڕێكخستنی یاسایی شه‌هیدانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ یاسایی شه‌هیدانی عێراق”.
فواد ته‌ها وتیشی:” ده‌بێت ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق نوسراو ئاڕاسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بكات كه په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق یاسایی شه‌هیدان هه‌مووار بكه‌نه‌وه،به‌وشێوه‌یه‌ی كه بتواندرێت مووچه و ئیمتیازاتی شه‌هیدانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ یه‌كبخرێت،به‌فه‌رمیی ته‌واوی ئهمتیازاتهكه بخرێته سه‌ر حكوومه‌ت و وه‌زاره‌تی شه‌هیدانی عێراق”.
ته‌ها وتی:” له دوواین سه‌ردانی وه‌فدی وه‌زاره‌تمان بۆ به‌غدا به‌به‌رپرسانی حكوومه‌تی عێراقمان گوتووه،كاتێك پرسی شه‌هیدان كاتی پێویسته،كار له‌سه‌ر لیستی زیندانیانی سیاسیی بكه‌ن،ئێستا نوسراوێك ئاڕاسته‌ی حكوومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین،تاوه‌كو به‌رچاو ڕونیمان له‌سه‌ر كاره‌كان له‌سه‌ر كه‌یسی زیندانیانی سیاسییمان بده‌نێ،ته‌نها پێویستی به‌بڕیارێكی حكوومه‌تی عێراق، وه‌زاره‌تی دارایی جێبه‌جێ بكات”.