هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی به سه‌رکردایه‌تی سعوودیا ئه‌مڕۆ یه‌ک شه‌ممه ئه‌وه‌ی پشتڕاستکرده‌وه که بنکه سه‌ربازییه‌کانی حوسییه‌کانی سه‌ر به ئێرانی له یه‌مه‌ن بۆردومان کردووه، به‌ڵام حوسییه‌کان ده‌ڵێن که له‌م هێرشه‌دا گرتووخانه‌یه‌ک کراوه‌ته ئامانج و تێیدا ده‌یان به‌ندکراو بوونه‌ته قوربانی.
هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی ڕایگه‌یاندووه که له هێرشێکی ئاسمانی‌دا شوێنی حه‌شاردانی مووشه‌ک و فڕۆکه بێ فڕۆکه‌وانه‌کانی حوسییه‌کان کراوه‌ته ئامانج.
دانیشتووانی ناوچه‌که به ئاژانسی ڕۆیته‌رزیان ڕاگه‌یاندووه که شه‌ش هێرشی ئاسمانی کراوه‌ته سه‌ر بنکه‌یه‌کی سه‌ر به حوسییه‌کان که پێشتر گرتووخانه‌یه‌کی ئه‌م گرووپه بووه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حوسییه‌کان به که‌ناڵی مه‌سیره‌ی سه‌ر به‌م گرووپه‌ی ڕاگه‌یاندووه که که له‌و هێرشانه‌دا تا ئێستا 60 که‌س گیانیان له ده‌ست داوه و ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی کوژراوه‌کان له ئارادایه.
ڕۆیته‌رز ڕایگه‌یاندووه که ناتوانێت ژماره‌ی کوژراوه‌کان پشتڕاست بکاته‌وه به‌ڵام دانیشتووانی ناوچه‌ی بۆردومانکراو ڕایانگه‌یاندووه که هێرشه ئاسمانییه‌کانی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی زۆر به‌هێز بووه
