میدیاکانی سوریا ڕایانگه‌یاندووه که شه‌ڕ و پێکدادانه‌کانی پارێزگای ئیدلب له‌م شه‌و (پێنج شه‌ممه) به پێی ڕێکه‌وتنێکی نوێ له کازاخستان ڕاده‌وه‌ستێت.
میدیاکانی سه‌ر به حکومه‌تی سوریا هه‌واڵی ڕێکه‌وتنێکیان سه‌باره‌ت به دۆخی پارێزگای ئیدلب له‌م وڵاته ڕاگه‌یاندووه.
ئاژانسی سانا و که‌ناڵی ئه‌خباریه‌ی سوریا له سه‌ر زاری سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌کانی ئه‌م وڵاته ڕایانگه‌یاندووه که لایه‌نه‌کانی به‌شدار له کۆبوونه‌وه‌ی نورسوڵتان (ئاستانه‌ی پێشوو) له سه‌ر ئه‌وه ڕێکه‌وتوون که ئاگربه‌ستی ئیدلب جێبه‌جێ بکرێت.
سه‌رچاوه‌کان ڕایانگه‌یاندووه که حکومه‌تی سوریا مه‌رجی بۆ ئه‌م ئاگربه‌سته دیاریکردووه و داوای جێبه‌جێکردنی ڕێکه‌وتنی سووچیی سه‌باره‌ت به پارێزگای ئیدلب کردووه.
سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌کانی سوریا هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاندووه که تیرۆریستان و گرووپه چه‌کداره‌کانی ئیدلب تا 20 کیلۆمه‌تر له هێڵی ته‌ماسی ئیدلب به‌ره‌و ناوخۆی ئه‌م پارێزگایه پاشه‌کشه بکه‌ن و چه‌که قورسه‌کانی خۆیانیش له ناوچه‌که بکشێننه‌وه.
سێزده‌یه‌مین خولی دانوستانه‌کانی ئاستانه له نورسوڵتانی پایته‌ختی کازاخستان به به‌شداری شانده‌کانی ئێران، ڕووسیا، تورکیا و چه‌ند وڵاتێکی ناوچه‌که ڕۆژی پێنج شه‌ممه ده‌ستی به‌کاره‌کانی کرد./.
