یه‌که‌م سه‌ردانی شاندی باڵای حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو. پێکهاته‌ی شانده‌که که هه‌ر یه‌ک له مه‌سرور بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌ت و قوباد تاڵه‌بانی جێگره‌که‌ی تێیدا به‌شداربوون، پیشان ده‌دات که هه‌ولێر له‌م کاته‌دا بڕوای به چاره‌سه‌ربوونی کێشه که‌ڵه‌که‌بووه‌کانی له گه‌ڵ ناوه‌ند هه‌یه.
شانده‌که له یه‌که‌م وێستگه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی له کۆشکی سه‌لام له گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری عێراق کۆبووه. ئه‌مه‌ش په‌یامی گرنگی به دواوه ده‌بێت که پارتی به‌و ڕاستییه گه‌یشتووه که سه‌رۆک کۆمار باڵاترین نوێنه‌ری کورده له عێراق و ده‌ور و کاریگه‌ریی له هاوکێشه‌کانی عێراق و ناوچه‌که بۆ هه‌مووان سه‌لمێندراوه.
سه‌ردانه‌که به گشتی بۆ ده‌رخستنی نیازپاکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه به‌رامبه‌ر به به‌غدا بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه گرنگه‌کانی وه‌ک نه‌وت، بودجه، پێشمه‌رگه و له هه‌موو گرنگتر پرسی ناوچه دابڕێندراوه‌کان.
ئه‌گه‌رچی ئه‌م سه‌ردانه ده‌توانێت چه‌شنێک له دابینکردنی به‌ستێنی وتووێژ و لێک تێگه‌یشتن له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان بێت به‌ڵام شاره‌زایان له‌و بڕوایه‌دان که ئه‌م نزیکبوونه‌وه ده‌توانێت هانده‌ری ئه‌وه بێت هه‌ر دوو لا به پێکهێنانی لێژنه‌یه‌ک هه‌نگاوی کرداری به‌ره‌و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان بنێن.
یه‌که‌م کاردانه‌وه‌ی ئه‌م سه‌ردانه‌ش ڕه‌نگه تایبه‌ت به بڕی نه‌وتی هه‌رێم بۆ ڕاده‌ستکردنی سۆمۆ و به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم له یاسای بودجه‌ی ساڵی 2020 بێت./.