له کۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانه‌کانی نیکۆلاس مادۆرۆ سه‌رۆک کۆماری ڤه‌نزولیا و نه‌یارانی ئه‌م وڵاته سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ڤه‌نزولیا له چه‌ند مانگی داهاتوو وتووێژ کراوه.
ئاژانسی ڕۆیته‌رز له سه‌ر زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ک ڕایگه‌یاندووه که بڕیاره شاندێکی نه‌یارانی ڤه‌نزولیا به‌م نزیکانه سه‌ردانی واشنتن بکه‌ن و ئه‌م گۆڕانکارییانه له گه‌ڵ به‌رپرسانی کۆشکی سپی تاوتوێ بکه‌ن.
وتووێژه‌کانی ڤه‌نزولیا به ئامانجی ئه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت که ئه‌م وڵاته له دۆخی چه‌قبه‌ستووی سیاسی و ئابوری ڕزگار ببێت.
ڕۆیته‌رز له سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌کانی ڕایگه‌یاندووه که شاندی نه‌یارانی ڤه‌نزولیا داوای ئه‌وه‌یکردووه که هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار له ماوه‌ی 6 تا 9 مانگی داهاتوو به‌ڕێوه بچێت. خوان گوایدۆ سه‌رۆکی نه‌یارانی ڤه‌نزولیا داوایکردووه تا به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی، گۆڕانکاری له ده‌زگای هه‌ڵبژاردن و دادگای باڵای ئه‌م وڵاته‌دا بکرێت.
یه‌کێک له‌و سه‌رچاوانه ڕایگه‌یاندووه که حکومه‌تی ڤه‌نزولیا ڕه‌زامه‌ندیی له سه‌ر ئه‌و پێشنیارانه‌ی نه‌یاره‌کانی ده‌ربڕیوه، به‌ڵام چه‌ندین مه‌رجیشی هه‌یه.
مه‌رجه‌کانی حکومه‌تی ڤه‌نزولیا بریتین له: ئه‌مریکا گه‌مارۆکانی سه‌ر ئه‌م وڵاته هه‌ڵبگرێت، مادۆرۆ مافی کاندیدبوونی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تیدا هه‌بێت و هه‌ڵبژاردنه‌کانیش له ماوه‌ی یه‌ک ساڵی داهاتوو به‌ڕێوه بچێت.
دوو سه‌رچاوه به ئاژانسی ڕۆیته‌رزیان ڕاگه‌یاندووه که ئه‌مریکا پاڵپشتی له‌م به‌ره‌وپێشچوونه له ڤه‌نزولیا ده‌کات به‌ڵام نایه‌وێت نیکۆلاس مادۆرۆ له هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوودا کاندید ببێت./.
