حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی بڕیارێکی سەبارەت بە پێکهێنانی هێزێکی تایبەت دەرکردووە.
بە پێی ئەو بڕیارەش، حکومەتی هەرێم هەر دوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگەی ڕاسپاردووە بۆ پێکهێنانی هێزێکی هاوبەش.
ئەو هێزەش بڕیارە ڕێگری لە هەر پێشێلکاری و سەرپێچی و کارێکی نایاسایی لە خاڵە سنورییەکان بکات و هەروەها یاسا و ڕێکارەکانیش بە بێ هیچ جیاوازییەک جێبەجێ بکات./.
