وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكیدا ئامادەی دەربڕی بۆ پێشوازیكردن لەبریندارانی خۆپیشاندانەكانی عیراق،كە قوربانی و برینداری زۆری لێكەوتەوەو پێویستیان بە هاوكاری و چارەسەری پزیشكی هەیە،
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتوە کە؛”بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت كە نەخۆشخانەكانی هەرێمی كوردستان ئامادەن بۆ وەرگرتن و چارەسەركردنی برینداران و دابینكردنی پێداوییستیەكانیان،
لەکۆتاییشدا هاتوە کە؛” هیوداراین خۆپێشاندانەكان بەشێوەیەكی ئاشتیانە بەڕێوەبچن و دووربن لە هەموو تووندوتیژییەك و هیوای چارەسەریی خێراش بۆ برینداران دەخوازین.