ئه‌مڕۆ حیزبه كوردستانییه‌كانی كه‌ركوك له‌سه‌ر ئاستی باڵا له سه‌ر یه‌ك لیستی و ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی پارێزگاكه له كۆبونه‌وه‌دان.
ماموستا به‌ختیار به‌رپرسی پەیوه‌ندییه‌كانی حیزبی شیوعی له كه‌ركوك ،ڕایگه‌یاند:” حیزبه كوردستانییه‌كان به هیوای ئه‌وه‌ی بتوانین بگه‌ینه ڕێكه‌وتن له سه‌ر یه‌ك لیستی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كۆبوینه‌ته‌وه.
ماموستا به‌ختیار ده‌شڵێ:” ته‌وه‌رێكی تری كۆبونه‌وه‌كه له‌سه‌ر ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوكه و ده‌مانه‌وێت ئه‌و دۆخه‌ی له شاره‌كه‌دا هه‌یه تێ بپەڕێندرێت.
ناوبراو وتیشی:” جگه له پارتی و نه‌وه‌ی نوێ سه‌رجه‌م حیزبه‌كان له كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌شدارن، و پارتی ڕایگه‌یاندووه: له‌كه‌ركوك به‌شداری هیچ كۆبونه‌وه‌یه‌ك ناكات به‌ڵام په‌یامیان بۆ ناو كۆبونه‌وه‌كه ناردووه ، په‌یامه‌كه‌یان ئه‌رێنییه.