هێزەکانی ڕزگاری عەفرین لەڕاگەیەندراوێکدا چالاکیەکانی چەند ڕۆژی خۆیان بڵاو کردەوەو تێیدا هاتوە کە لەدوچالاکی جیاوازیدا “۷”سەربازی سوپای تورکیا کوژراون و چەند ئۆتۆمۆبێلێکیش تێک شکێنراون.
لە ڕاگەیەندراوەکەی هێزەکانی ڕزگاری
عەفرین-دا، ئەوەش هاتوە کە، لە ئەنجامی دوو چالاکیدا حەوت سەربازی سوپای تورک کوژراون و دوو ئەندامی پلەبەرزیان برینداربووە.
سەبارەت بە دوواین چالاکییەکانیان لە سنووری عەفرین، ئەمڕۆ هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی هێزەکانی چالاکی عەفریندا باس لەوەشکراوە کە: لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک، هێزەکانمان بە چالاکییەکی کاریگەر گورزێکیان لێ وەشاندن.
هەرلە لەڕاگەیەندراوەکەدائەوەش هاتووەکە:”ڕۆژی “٩”ی ئەم مانگە، لە گوندی “کمار-ی” سەربە ناوچەی شیراوای عەفرین، هێزەکانمان بەرامبەر سەربازانی دەوڵەتی تورک لە بارەگاکەیاندا، لە یەک کاتدا دوو چالاکییان ئەنجام دا، یەکێکیان لە دژی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگربوو، کە دیوار و ڕێگا بڕینی دەکرد، لە ئەنجامدا ئۆتۆمبێلەکە بەتەواویی تێکشکێندرا”.
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕاشیانگەیاند: لە هەمان گوند و لەکاتی کۆبوونەوەی سەربازانی سوپای داگیرکەری تورک چالاکییەک بەڕێوەبرا، لە ئەنجامیدا بارەگاکە ڕوخێندراو حەوت سەربازی سوپای تورک کوژران و دوو سەربازی پلەبەرزیش برینداربوون، دواتر سوپای تورک بە سێ فڕۆکە کوژراو و بریندارەکانی بۆ نەخۆشخانەکانی تورکیا گواستەوە.