وەزیری دەرەوەی عێراق داوایکردووە کە ئەمریکییەکان ڕێز لە پیرۆزییەکانی ئەم وڵاتە بگرن.
محەممەد عەلی حەکیم وەزیری دەرەوەی عێراق لە چاوپێکەوتنی دەیڤید شنکر جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا تاوتوێی دۆخی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و دوا گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەی کرد.
حەکیم لەو چاوپێکەوتنەدا بە ئاماژە بە هەوڵەکانی حکومەتی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و سەقامگیری ئەم وڵاتە داوایکرد کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەم ڕێگایە و بۆ ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانی زیانبەرکەوتووی شەڕی داعش هاوکاری عێراق بکەن.
ئەگەرچی وەزیری دەرەوەی عێراق ستایشی ڕۆڵی هاوپەیمانان و ئەمریکای لە شەڕی دژ بە داعش کردووە بەڵام ئاماژەی بە ڕاپۆرتەکەی کەناڵی حوڕە داوە کە ناڕەزایەتییەکی زۆری لە ناوەندەکانی ئائینی عێراق بە دوای خۆیدا هێنابوو./.
