ڕۆژنامه‌یه‌ک باس له نه‌خۆشی سه‌رکرده‌ی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش ده‌کات و ڕایگه‌یاندووه که له ئێستادا ڕێکخراوه‌که له لایه‌ن ئه‌فسه‌رێکی پێشووی به‌عسه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت.
ڕۆژنامه‌ی تایمزی به‌ریتانی له ڕاپۆرتێکدا باس له نه‌خۆشی ئه‌بوبه‌کر به‌غدادی سه‌رکرده‌ی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش ده‌کات و ئاماژه‌ی به‌وه داوه که داعش له ئێستادا له لایه‌ن عه‌بدوڵا قه‌رداش به‌ڕێوه ده‌برێت که ئه‌فسه‌رێکی پێشووی سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دامی دیکتاتۆره.
سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی به‌غدادی و داعش، شاره‌زایه‌کی کاروباری ئه‌منی عێراق ڕایگه‌یاندووه که سه‌رکرده‌ی داعش ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌که‌ی نابێت.
فازڵ ئه‌بو ڕه‌غیف به رۆژنامه‌ی تایمزی ڕاگه‌یاندووه که قه‌رداش له لایه‌ن به‌غدادییه‌وه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی چه‌ند ئه‌رکێکی لۆجستی و جوڵه‌ی ڕێکخراوه‌که دانراوه و ئه‌بوبه‌کر به‌غدادی خۆی سه‌رقاڵی نوێکردنه‌وه‌ی تێڕوانینی ڕێکخراوه‌که‌یه./.
