هاوڵاتییانی دانیشتووی خورماڵ داوا ده‌كه‌ن ناحیه‌كه‌یان كه له‌سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بكرێت به‌قه‌زا و بۆ ئه‌ومه‌به‌سته‌ش هه‌زاران واژۆیان كۆكردووه‌ته‌وه داویانه به لایه‌نی پێوه‌ندیدار،پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ش ده‌ڵێ،یاداشتی به‌قه‌زابوونی خورماڵ له‌به‌رده‌ست سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ته.
ناحیه‌ی خورماڵ كۆنترین ناحیه‌ی كوردستانه،هاوڵاتییه‌كانی داوای به‌قه‌زابوونی ده‌كه‌ن پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه ،ئازاد تۆفیق بە ماڵپه‌ڕی رووماڵی ڕاگه‌یاند:” یاداشتی به قه‌زاكردنی خورماڵ له‌به‌رده‌ستی سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت و وه‌زاره‌تی ناوخۆدایه.
تۆفیق گوتیشی:”له‌گه‌ڵ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ حكوومه‌تی نوێ هه‌رێمی كوردستان پێمان وایه یه‌كێك له كاره جدییه‌كانی حكوومه‌ت به‌قه‌زاكردنی خورماڵ ده‌بێت،هه‌نگاوه‌كان بۆ به‌قه‌زاكردنی خورماڵ چڕده‌كرێته‌وه.
ڕۆژی (13-3-2014)له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌تی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی)واژۆلهسهربهپارێزگابونی هه‌ڵه‌بجه كرد،له(2-5-2015)له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه،له‌هۆڵی مۆنه‌مێنتی شاره‌كه،پڕۆژه یاسای به‌پارێزگا بونی هه‌ڵه‌بجه په‌سه‌ند كراوكرایه چواره‌م پارێزگای كوردستان،پاشان سه‌رۆكی كوردستان(مه‌سعود باررزانی)وه‌ك سه‌رۆكی كوردستان،به‌پارێزگابونی هه‌ڵه‌بجه‌ی ئیمزاكرد.
پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه گوتیشی:”له‌ڕوی نهسهمه و جوگرافی و له‌ڕوی پێداویستییه‌كانه‌وه،زه‌روره خورماڵ قه‌زایه‌كی دڵگیری جوانی سه‌ربه‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌بێت.
هه‌ڵه‌بجه له ئێستادا له چوارناحیه پێكهاتووه،كه‌پێكهاتوون له ناحیه‌كانی خورماڵ ، سیروان،بیاره،به‌مۆ، ناحیه‌ی خورماڵ وه‌ك گه‌وره‌ترین ناحیه‌ی سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه داواده‌كرێت بكرێته یه‌كه‌م قه‌زای پارێزگاكه،چالاكوانانی ناحیه‌كه هه‌زاران واژووی هاوڵاتییانی ناحیه‌كه‌یان كۆكردوه‌ته‌وه داویانه به لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان بۆ به‌قه‌زاكردنی ناحیه‌كه‌یان.
ناوبراو زیاتر وتی و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد:”خورماڵ له ڕوی ڕێژه‌ی دانیشتوان و ڕوپێوی زه‌وی و فه‌رمانگه ته‌واوی ئهوشهرتانهی پێویسته قه‌زایه‌ك بكرێته ناحیه لهخورماڵ هه‌یه،ده‌شبێت كاتێك خورماڵ بڕیاری به‌قه‌زابونی بۆده‌رچوو زیاتر فراوان بكرێت.
خورماڵ كۆنترین ناحیه‌ی كوردستانه 47 گوندی هه‌یه و ڕێژه‌ی دانیشتوانی ناحیه‌كه زیاتر له 12 هه‌زاره هاوڵاتین،ده‌وڵه‌مه‌نده به‌ناوچه‌ی گه‌شتیاری و شوێنه‌وار ساڵانه به‌هه‌زاران گه‌شتیار ڕوی تێده‌كه‌ن.