
خولی نوێی دانوستانەکانی ئەمریکا و تاڵیبان بە کۆتایی گەیشت
خولی نوێی دانوستانەکانی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و گرووپی تاڵیبان بە کۆتایی گەیشت.
وتەبێژی تاڵیبان ڕایگەیاندووە هەشتەمین خولی دانوستانەکان لە سەر ئەو بنەمایە کۆتایی هاتووە کە دەرفەتی کۆتایی هێنان بە درێژترین شەڕی ئەمریکا و کشانەوەی هێزەکانی لە ئەفغانستان بەم وڵاتە دابین بکات.
دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و گرووپی تاڵیبان لە ساڵی ڕابردوو لە پایتەختی قەتەر بەڕێوە دەچێت. بڕیارە دانوستانەکان لە کۆتاییدا بەوە بگات کە ئەمریکا هێزەکانی لە ئەفغانستان بکشێنێتەوە و تاڵیبانیش لە بەرامبەردا بەڵێنی ئەوە بدات واز لەم چالاکییانەی ئێستای بێنێت.
بەرپرسێکی ئەمریکی ڕایگەیاندووە کە ئەم خولەی دانوستان لە گەڵ تاڵیبان وردەکاری تەکنیکی و میکانیزمی جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی لە خۆ گرتووە.زەبیحووڵا موجاهید وتەبێژی تاڵیبان ئەم خولەی دانوستانەکانی بە ئیجابی ناو بردووە و ڕایگەیاندووە کە هەر دوو شاندی دانوستانکار بۆ هەنگاوەکانی داهاتوو لە گەڵ سەرکردە و بەرپرسانی خۆیان ڕاوێژ دەکەن./.