یاڵدا محمد
ئێوارەی 8 ی ئەیلولی 2018 لەسەر رێگەی کەرکوک-خورماتو نزیک قەزای داقوق شۆفێرێکی عەرەب لە هۆزی “البو فراج” سەربەباپرێزگای ئەنبار کەناوی (حەسەن محمد ) بەئۆتۆمبێلەکەی کورێکی دانیشوی داقوق بەئوتۆمبێلەکەی دەشێلێت و گیانی لەدەست دەدات،
سەرچاوەیەک لەپۆلیسی کەرکوک بەسایتی “روومال”ی ڕاگەیاند :دوای مانەوەی ئەوشۆفێرە بۆماوەی 10 رۆژ لەزیندان ،ئەمرۆ هۆزی البوفراح هاتنە قەزای داقوق مالی کورەکە لەشۆفێرەکە خۆش بوون ،خوانێکی نیوەرۆیان پێشکەش کردن.