ڕۆژی “٩”ی ئەم مانگە هەریەکە لە محەمەد
ئۆجالان، برای عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە و پارێزەر مەزڵوم دینچ پارێزەری ڕێگەپێدراوی بنەماڵەی ئۆجالان، بۆئەوەی بەبۆنەی جەژنەوە سەردانی ئیمراڵی بکەن سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان لە بۆرسا کرد و بۆ ئەو مەبەستەش ئەمڕۆ خێزانی ئۆجالان بۆ دیدارەکەیان بەرەو ئیمرالی بەڕێکەوتن.
ڕۆژی “٧”ی ئەم مانگە پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان دوای “١٣” جار پێشکەشکردنی داواکاری توانییان چاویان بە بریگرتەکەیان بکەوێت دوای دیدارەکەش پەیامەکەی ئۆجالانیان بڵاوکردەوە.
شایانی باسە هەر دوێنێش خێزانی دەمیرتاش چاوی بە هاوسەرەکەی کەوت و لە تویتێکی ئینستاگرامدا گوتی؛دەمیرتاش داوای ئازادی بۆتەواوی زیندانیانی سیاسی دەکات.