تیرۆرستانی داعش پاش چه‌ند ساڵێك له ڕوخاندنی ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق به‌هاوكاری فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان،به‌رده‌وام له ڕێگه‌ی گروپی مه‌فره‌زه‌ی چه‌كدارییه‌وه كرداری تیرۆرستیان ئه‌نجامداوه.
ئه‌كره‌م ساڵح، به‌رپرسی لقی گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕایگه‌یاندووه: “داعش به‌دوای ده‌رفه‌تی ئه‌منیدا ده‌گه‌ڕێ، کە له شوێنێك بۆشاییی ئه‌منی هه‌بێت ده‌یكه‌نه ئامانج, له چیای حه‌مرین داعش باره‌گا و بنكه‌ی مه‌شقكردنی هه‌یه، ویلایه‌تی حه‌مرینی داعش سه‌رپه‌رشتیی چه‌كدارانی داعش ده‌كات.
ماوه‌یه‌كه داعش له ناوچه‌كانی هێڵی گه‌رم ده‌ستی به جوڵه كردووه و له سنووری قه‌ره‌ته‌په و دووزخورماتوو حاڵه‌تی كوشتن و ڕفاندن به‌هۆی داعشه‌وه زۆر بووه. ئه‌مه‌ش وای كرد كه سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق هه‌ڵمه‌تێكی پشكنین و گه‌ڕان و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی داعشی له‌و ناوچانه دروست بكات و ئۆپه‌راسیۆنێك ئه‌نجام بدات كه له كه‌ركووكه‌وه بۆ دیاله درێژ ده‌بێته‌وه.
ئه‌كره‌م ساڵح ڕایشیگه‌یاند: “سنووری چالاكیی داعش فراوانه، له باشووری خانه‌قین ده‌ست پێ ده‌كات تا ده‌گاته جه‌له‌ولا و قه‌ره‌ته‌په و دووزخورماتوو و حه‌ویجه كه ئه‌مه ناوچه‌یه‌كی به‌ربڵاوه و سوودیان له‌و بۆشایییه ئه‌منییه وه‌رگرتووه كه له ناوچه‌كه دروست بووه.
تاكه ویلایه‌تی به‌هێزی داعشه ماوه‌ته‌وه و پلانی چه‌كداره‌كانی داده‌نێت و له‌وێشه‌وه بڕیاره‌كانی ده‌رده‌چێت و جموجووڵیان زۆره له حه‌مرین.
ئه‌كره‌م ساڵح ده‌شڵێت: “داعش له زۆر شوێن به مونه‌زه‌می خۆیان ڕێك خستووه‌ته‌وه و به‌رده‌وام جموجووڵ و چالاكییان هه‌یه، به‌تایبه‌ت له خورماتوو كوشتن و ڕفاندن بووه‌ته ئامانجیان و جمومووڵیان زۆر بووه.