پەیامنێری ڕووماڵ پێی ڕاگەیاندین کە؛کاتژمێرێک لەمەو بەر چەکدارانی داعش پەلاماری چەندگوندێکی دەوروبەری خانەقینیان داوەو تا ئێستە شەڕبەردەوامە،
پەیامنێری ڕووماڵ وتیشی؛تەقەیەکی زۆردەبیسرێت لەنزیک گوندەکانی یوسف بەگ و حسێن محمد ناسراو بە “ممە”وگوندی اسلاح،
دەربارەی زەرەروزیانەکان و چۆنیەتی هێرشەکەش پەیامنێری ڕووماڵ وتی؛هیچ شتێک لەوبارەوە ڕون نیە تەنیا ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆر لەناو دانیشتوانی ناوچەکە بڵاوبوەتەوەو هاوکات جارجاریش دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز دەبیسرێت