به‌رپرسێكی باڵای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێ: له 90% كاره‌كانی لیژنه‌ی دیاری كردنی ناوی كاندیدانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، بۆ پۆسته حكوومیه‌كانی كابینه‌ی نوێ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كۆتایی هاتووه،له‌م هه‌فته‌یه‌دا جیڤاتی نیشتیمانی په‌سه‌ندی ده‌كات و ڕاده‌ستی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی ده‌كه‌ین.
مەسروور بارزانی ڕاسپێردرار بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ حکوومەت، لە سەردانی بۆ لای ئەو حزبانەی بەشداری پێکهێنانی حکوومەتی نوێ هەرێم دەکەن داوی لێکردوون بۆ زووترین کات سیڤی کاندیدانیان ڕادەستی بکەن.
دانا عه‌بدولكه‌ریم، به‌رپرسی به‌شی حكومه‌ت له ژوری په‌رله‌مان و حكومه‌تی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، لە چاوپێکەتنێکی لەگەڵ ماڵپەڕی ڕووماڵ وتی” ئه‌ولیژنه‌ی دیاری كرابوو بۆ دیاری كردنی ناوی كاندیدانی،بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ ئه‌و پۆستانه‌ی له كابینه‌ی نوێ حكوومه‌تی هه‌رێم ،به‌ر گۆڕان ده‌كه‌ون ده‌توانین بڵێن،له90% كاره‌كانی ته‌واو كردووه،له‌م هه‌فته‌یه گۆران ناوی كاندیدانی ئاماده ده‌بێت بۆ كابینه‌ی نوێ”.
بزووتنەوەی گۆڕان لە کابینەی نوێ حکوومەت بەشداردەکات ٦۰ پۆست لەسەر ئاستی سەرۆکایەتی هەرێم و حکوومەت ، ڕاوێژکار و وەرگرتنی چەند پۆستێک لەسەر ئاستی فەرمانگەی پێوەندییەکانی دەرەوەی کوردستان.
بڕیارە ڕۆژی سێ شەممە یان چوارشەممەی ئەم هەفتەیە جیڤاتی نیشتیمانی کۆببێتەوە،سیڤی کاندیدان پەسەند بکات.
عهبداكهریم وتیشی:” له 90% كاره‌كانی لیژنه‌كه كۆتایی هاتووه له‌م هه‌فته‌یه ناوی كاندیدانی گۆڕان بۆ پۆسته حكوومیه‌كان ده‌خرێته به‌رده‌م جیڤاتی نیشتیمانی بۆ سه‌ند كردنیان”.
به‌رپرسی به‌شی حكومه‌ت له ژوری په‌رله‌مان و حكومه‌تی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد:” گۆڕان له‌كاتی خۆیدا ناوی كاندیدانی بۆ پۆسته‌كان له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌ت و ڕاوێژكاره‌كان و فه‌رمانگه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه،ته‌واوی ئه‌و پۆستانه‌ی به‌ری ده‌كه‌وێت له حكوومه‌ت،ناوه‌كانیان ڕاده‌ستی مه‌سروور بارزانی ده‌كات”.
هه‌فته‌ی ڕابردوو مه‌سروور بارزانی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی 9ـی حكوومه‌تی كوردستان ،سه‌ردانی سلێمانی كرد له‌گه‌ڵ،هەریەکە لە بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یەکێتی و سۆسیالیست ،کۆبویەوە،داوای لێ‌كردن سیڤی كاندیدانیان بۆ پۆسته وه‌زاریه‌كانی بۆ بنێرن،